“له‌ هه‌ڵبژاردندا سوپرایز بۆ ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌ناوى توركمانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بازرگانى ده‌كه‌ن”

0
322
عه‌بدولباست قادر، یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌ره‌كانى به‌ره‌ى توركمانى | فۆتۆ: SNN

SNN
دامه‌زرێنه‌رێكى به‌ره‌ى توركمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا سوپرایز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و هێزانه‌ى كه‌ به‌ناوى مافى توركمانه‌وه‌ بازرگانى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: “حزبێك بۆ توركمانه‌ راسته‌قینه‌كانى هه‌رێمى كوردستان راده‌گه‌یه‌نن”.

عه‌بدولباست قادر، یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌ره‌كانى به‌ره‌ى توركمانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى شوبات، به‌ SNNى راگه‌یاند، “به‌داخه‌وه‌ ئه‌و حزبانه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ ناوى خۆیان ناوه‌ نوێنه‌رى توركمانه‌كانى هه‌رێم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى توركمان نین، به‌ڵكو به‌ناوى مافى توركمانه‌وه‌ بازرگانى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن، ده‌نا كامه‌یه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانیان بۆ توركمان”.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا ئه‌و دامه‌زرێنه‌رى به‌ره‌ى توركمانى باسى له‌وه‌ كرد، “ئه‌و حزبانه‌ى ئێستا به‌ناوى توركمانه‌كانه‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تى ده‌كه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان گرنگ نییه‌ توركمانه‌ راسته‌قینه‌كان له‌ چ دۆخێكدان و ئه‌وانیان په‌راوێز خستوه‌، له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات سه‌رقاڵى بازرگانین”.

عه‌بدولباست قادر بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكراشیده‌كات، “حزبێكى نوێ بۆ توركمانه‌ راسته‌قینه‌كانى هه‌رێمى كوردستان راده‌گه‌یه‌نين و له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێمدا سوپرایز بۆ حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى ئێستاى توركمانه‌كان ده‌كه‌ن”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this