“رۆژنامه‌ى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق باسى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى هه‌رێم ده‌كات”

ده‌قى راپۆرتى رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێم | فۆتۆ: Sabah
SNN
بۆیه‌كه‌مجار له مێژووى خۆیدا رۆژنامه‌ى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق له ژماره‌ى ئه‌مڕۆیدا بابه‌تێكى بڵاوكرده‌وه كه باس له ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى شوبات، رۆژنامه‌ى سه‌باحى فه‌رمى حكومه‌تى عێراق له په‌ڕه‌ى سێیدا بابه‌تێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانى” ئایا هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه؟” و له مانشێته لاوهكییهكهشیدا نووسیویه‌تى، “راپرسییه‌ك ده‌ريده‌خات كه زۆرینه‌ى هاووڵاتیيانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ پهیوهستبوونن به حكومه‌تى فیدراڵى”.
رۆژنامه‌كه له ناوه‌ڕۆكى بابه‌ته‌كه‌یدا بۆچوونى چه‌ند كه‌سێكى له‌و باره‌یه‌وه وهرگرتووى و له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “له‌به‌ر رۆشنایی كه‌مبوونه‌وه‌ى چانسى چاره‌سه‌ركردنى ململانێ سیاسییه‌كان له هه‌رێمى كوردستانى عێراق ناوه‌ندى ئه‌كادیمى (راپرسی و شیکاری) راپرسییه‌كى كردووه و له راپرسییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، قبوڵکردنی جەماوەری هه‌یه بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستوری هەرێم و گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی ناوەندی”.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به هۆكارى بۆچوونى هاووڵاتیيان كراوه و ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “هاووڵاتییانى هه‌رێم به‌هۆى خراپى دۆخى دارایی و ئابووریی و سیاسییه‌وه و قه‌یرانه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه كه هه‌رێم پێیاندا تێپه‌ڕده‌بێت پێیانوایه قه‌واره‌ى ده‌ستوورى هه‌رێم ده‌كرێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه”.
بۆچوونى چه‌ند كه‌سێك له راپۆرته‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو و له‌وانه‌ش میر ئەقراوی، نووسەری پسپۆڕ لە کاروباری ئیسلامی و کورد كه وتوویه‌تى: “واقیعێكى تاڵ له هه‌رێم هه‌یه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه خواستى نوێ بێته‌كایه‌وه، به‌ڵام دۆخى سیاسى عێراقیش باش نییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه هاووڵاتیيانى هه‌رێم له‌نێوان دوو جه‌مسه‌ردا گیرییان خواردووه”.
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس سامان داود له راپۆرته‌كه‌دا قسه‌ى كردووه و ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “به‌دووى ده‌زانێت قه‌واره‌ى هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه كورد به‌ئاسانى ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و بابه‌ته نابێت كه له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیدا به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكى ئاسان نییه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


