“زیندانیانى بادینان كێشیان زۆر لاواز بووه و بارى ده‌روونیان ناجێگیره”

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان و شیلادزێ | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى چالاكوانه زیندانى كراوه‌كانى بادینان رایده‌گه‌یه‌نێت، زیندانیانى بادینان دۆخى ده‌روونیان خراپه و كێشیان دابه‌زیووه، ده‌شڵێت: “ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئازاد نه‌كرێن كه‌یسى نوێیان بۆ كراوه‌ته‌وه”.
دوێنێ هه‌ینى 18ى شوبات، ئایهان سەعید، نوێنه‌رى زیندانیانى بادینان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “ئێستا گروپێكی دەروون نەخوشی ناو پارتی بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت دژی دهستگیركراوانى بادینان دەستێوەردان لە كاروباری دادگا و چاكسازی گەورانی هەولێر دەكەن، بۆیە ئێمە زۆر بە گومانین لە جۆری مامەڵەكردنی بەرپرسانی ئیدارەی زیندانی چاكسازی لەگەڵ گیراوەكانیان تا رادەی گومانی (پیلانی ڕەش و تیرۆری بایه‌لۆجی) بەتایبەت لەم رۆژانەی دوایدا بەرامبەر (شێروان شێروانی)”.
هه‌ر له‌باره‌ى دۆخى زیندانیانى بادینانه‌وه بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمیی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى شوبات، بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی لە هەفتەكانی پێشوودا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نیگەرانی خۆمان بۆ رای گشتی دەربڕی كە لەلایەن ئیدارەی زیندانی چاكسازی گەورانی هەولێرەوە رێگری لە تیمی پارێزەران دەكرێت سەردانی زیندانیانى بادینان بكەین، لەم چەند رۆژەدا رێگەمان پێدرا كە سەردانیان بكەین و لە نزیكەوە چاومان بە زیندانیانی بادینان بكەوێت”.
وتیشى: “لەسەردانهكهماندا بۆمان ده‌ركه‌وت، زۆربەیان لەڕووی جەستیەوە زۆر لاواز بوون و لەگەڵ ئەوەشدا لە بارێكی دەروونی زۆر خراپدان و هەست بە ئارامی ناكەن”.
پارێزه‌ر به‌شدار حه‌سه‌ن زانیار نوێ له‌سه‌ر دروستكردنى كه‌یسى نوێ بۆ زیندانیانى بادینان ئاشكرا كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هه‌رچه‌نده چوا لەو دەستگیركراوه‌كان وابڕیارە لە 16ى ئازارى 2023 ماوەی زیندانیكردنیان كۆتایی پێبێت و ئازاد بكرێن، بەڵام بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ئازاد نەكرێن دۆسیەی نوێیان بۆ كراوەتەوە و پێدەچێت ماوەی زیندانیكردنەكەیان درێژبكرێتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


