“بەم نزیکانە تەواوی ڕێكارە ئیدارییەكان بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكەی هەرێم كۆتایی دێت”

د.بڕیار رەشید
SNN-عەلی حەمەسەعید
هەوڵەكانی پەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغدا بۆ دامەزراندنی دەرچووانی سێ یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم بەردەوامی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكیتی جەخت لەوەدەكاتەوە كە لە چەند رۆژی ئایندەدا ئایندەدا تەواوی ڕێكارە ئیدارییەكان بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكەی هەرێم كۆتایی دێت، پەرلەمانتارێكی هەمان فراكسیۆنیش ئاماژە بەوەدەكات نۆ هەزار و 812 خوێندكار ناوەكانیان ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی فیدراڵی كراوە بەمەبەستی دامەزراندنیان.
د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی زیاتر لەدوو مانگە لەسەر دۆسیەی دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆو پەیمانگاكان كاردەكەین و پاڵپشتی تەواوی ئەنجوومەنی ڕاژەمان وەرگرتوە و چەندین جار لەگەڵیان كۆبووینەتەوە، ئەوان بەڵێناندا كە بەجدی كار دەكەن بۆ دامەزراندنیان پێیان ڕاگەیاندوین كە لەگەڵ گەیشتنی زانیاریەكانیان لەلایان وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لەماوەی ٤٥ ڕۆژ تەواوی ڕێكارە ئیداریەكانیان لەلایەن ئەنجوومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی كۆتایی دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەردەوام دەبین لەم هەوڵەمان تاوەكو دەگەین بەو ئامانجە كە مافی سەندراوی چەندین ساڵ شەونەخونی و ماندوێتی سێ یەكەمەكان و خاوەن بڕوانامە باڵاكان وەردەگرینەوە، چونكە بە گوێرەی یاسا ئەركە لەسەر ئەنجوومەنی ڕاژە بەدامەزراندنیان، هاوكات ئەنجومەنی ڕاژەش نوسراویان كردوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێم بۆ وەرگرتنی زانیاریەكانی یەكەمەكان و خاوەن بڕوانامە باڵاكان.
بەدریە حسێن، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەپشتبەست بە یاسای ژمارە 59 و 67ی ساڵی 2017ی ماددەی 1 بۆ دامەزراندنی یەكەم و دووەم و سێهەمی زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان، وەك ئەركی خۆم نوسراوم ئاڕاستەی هەردوو خوێندنی باڵای هەرێم و عێراق كردووە كە پێویستە ئەو بڕیارە خوێندكارە یەكەمەكانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، بەجێبەجێكردنی ئەو بڕیارەش نۆ هەزار و 812 خوێندكار بە ناوچە جێناكۆكەكانیشەوە سودمەند دەبن و سەرجەم ناوەكانیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمەوە ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی فیدراڵی كراوە بەمەبەستی دامەزراندنیان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



