داعش بووه‌ته “به‌رمیلێكى بارود” كه چاوه‌ڕێى ته‌قینه‌وه‌ى ده‌كرێت له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى بایدندا

AFP:جۆ بايدن، فۆتۆ
SNN
ئه‌ندامێكى كۆنگرێسى ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، داعش هاوشێوه‌ى به‌رمیلێكى بارودى ته‌وقیتكراوى لێهاتووه كه ده‌كرێت له هه‌ر ساتێك‌دا له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى بایدندا بته‌قێته‌وه، ده‌شڵێت: “هۆكارى سه‌ره‌كى چالاكبوونهوهى داعش بریتییه له خه‌مساردى سه‌رۆكى ئه‌مریكا”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ى شوبات، مایل واڵتز، ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مریكا له‌باره‌ى دووباره چالاكبوونهوهى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام رایگه‌یاند، “له ئێستادا ده‌وڵه‌تى ئیسلامى چالاكبووهتهوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و جیهان، هۆكارى دووباره چالاكبوونهوهشى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شكستى ئیداره‌كه‌ى جۆو بایدن، له ئیداره‌دانى مه‌له‌فى ئه‌و گروپه تیرۆریستیه‌دا”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا واڵتز ده‌وڵه‌تى ئیسلامى به “به‌رمیله بارود”ێك گوزارشت لێده‌كات كه ده‌كرێت له هه‌ر ساتێك‌دا له سه‌رده‌مى ئیداره‌كه‌ى بایدندا بته‌قێته‌وه، “چونكه جۆو بایدن پێى وایه شه‌ڕى داعش كۆتایی هاتووه، له كاتێكدا ئه‌و رێكخراوه سه‌رقاڵى دووباره به‌هێزكردنه‌وه‌ى شانهكانیهتى”.
به وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا، “هێشتا هه‌زران چه‌كدارى ئه‌و گروپه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا هه‌ن و چاوه‌ڕێى یه‌ك ده‌رفه‌ت ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه چالاكى بكه‌نه‌وه”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ى چه‌كداره پاشماوه‌كانى ده‌ستى داعش-یش بدۆزرێته‌وه كه ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتدان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


