
SNN
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رايگەياند: بانکی ناوەندی ڕێساکانی حەواڵەی دەرەکی لە سەکۆ ئەلکترۆنیەوەکەوە بڵاوکردەوە جێبەجێکردنی ئەم ڕێسا نوێیانەی سەکۆی ئەلکترۆنی جێگیری لەبازاڕی دراو دروستدەکات.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسيۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پۆستێکيدا رايگەياند: هەموو کۆمپانیا و کارگە و کارخانە و پرۆژەیەکی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان کە ڕێپێدان و مۆڵەتیان هەیە، بەڵگەکانیان بەوەرگێڕانی قانونی وەردەگێڕنە سەر زمانی عەرەبی و پێشکەشی بانکی ناوەندی دەکەن، ماوەیەکیش دیاریکراوە بۆ ئەم بابەتە دوای 2023/12/31ناتوانن بەشداری لەو سەکۆ ئەلکترۆنیەدا بکەن.
دەشڵێت “کڕینی موڵک لەدەرەوەی وڵات بە چوار ڕێکاری یاسایی دا دەبێت تێپەڕێت، واتە هەموو پارەیەک کەدەچێتە دەرەوەی وڵات بەپارەی چارەسەری نەخۆشی و خوێندنیشەو پێویستە لەڕێی ئەم سەکۆ ئەلکترۆنیەوە بێت”.
ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەشدەکات: جێبەجێکردنی ئەم ڕێسا نوێیانەی سەکۆی ئەلکترۆنی بۆ حەواڵەی دەرەکی هەرچەندە کاتی پێویستە بەڵام جێگیری لەبازاڕی دراوو نرخی دینار دروست دەکات، ڕێ دەگرێ لەبردنە دەرەوەی دۆلارو سپیکردنەوەی پارە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


