ڤالا فه‌رید رێگر بووه له په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاسایه‌كى تایبه‌ت به منداڵه ونبووه‌كانى هه‌ڵه‌بجه

د. ڤالا فه‌رید، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان | فۆتۆ: KRG
SNN – عەلی حەمە سەعید
وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان په‌سه‌ندكردنى پرۆژه یاسایه‌كى تایبه‌ت به منداڵه ونبووه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه له‌پاش راوێژ به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم.
سەرچنار ئەحمەد، په‌رله‌مانتارى ده‌ستله‌كاركێشاوه له په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى هه‌بوونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به منداڵه ونبووه‌كانى هه‌ڵه‌بجه دوێنێ یه‌كشه‌ممه بە SNNی راگەیاند، “بە مەبەستی كارئاسانی بۆ یەكلایكردنەوەی چارەنووسی ئەو منداڵانەی كە لەكاتی كیمیابارانی هەڵەبجە یاخود لەكاتی كۆچە بە كۆمەڵەكاندا لە خێزانەكانیان دابڕاون و دوای ساڵانێكی زۆر دەدۆزرێنەوە، لەسەرەتای خولی پێنجەمی پەرلەمان دەستمانكرد بە كۆكردنەوەی واژووی پێویست بۆ پێشكەشكردنی پێشنیازە یاسای منداڵە ونبووەكان لە كۆچە بەكۆمەڵەكان كرد و ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان كرد بۆئەوەی بیخاتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكان، پاش ماوه‌یه‌ك، لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە ئاگاداركراینەوە كە پێشنیازە یاساكە بەهۆی رەهەندی داراییەوە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە بۆ دەربڕینی رەزامەندی، بەڵام بەداخەوە ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكایەتی پەرلەمانیان ئاگاداركردەوە بەرەتكردنەوەی پێشنیازە یاساكە”.
به‌پێى نووسراوێك كه وێنه‌یه‌كى تایبه‌ت ده‌ست SNN كه‌وتووه، “ئه‌و نووسراوه‌ى كه پێشنیازه یاساكه‌ى پێ ره‌تكراوه‌ته‌وه واژووی ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمانی لەسەرە و لە 4ى ئه‌یلولى 2021 دەرچووە”.
له نووسراوه‌كه‌دا ئەوە خراوەتەڕوو، “ئاماژە بە نووسراوه‌كانتان، “ژمارە 4/3/1791، 4/3/1793 سەبارەی بە پێشنیازە یاسای ( منداڵە ونبووەكان لە كۆچە بە كۆمەڵەكان) ئەو پێشنیازە رەتدەكەینەوە، بەهۆی ئەوەی هیچ بۆشاییه‌كى یاسایی نییە لەبارەی منداڵە ونبووەكان، لەبەر بوونی یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كورددا”.
لە بەشێكی دیكەی نووسراوەكەدا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، “پەسەندكردنی ئەم پێشنیازە یاسایە بارگرانی دارایی دروستدەكات لەسەر خەزێنەی گشتی حكومەت”، بۆیه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى كه له كاره‌ساتى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه له خێزانه‌كانیان دابڕان یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمى كوردستان هیچ یاسایه‌كى نییه، هه‌ربۆیه‌شه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ر یه‌كێكیان كۆمه‌ڵێك كێشه رووبه‌ڕووى منداڵه‌كه و خێزانه‌كه‌شى ده‌بێته‌وه. كه‌یسى هاوڕێ ئه‌نوه‌ر كه دواتر دادگا پشتڕاستى كرده‌وه (كورده‌وان مه‌حمود)ه یه‌كێكه له نووێترین ئه‌و كه‌یسانه كه به‌هۆى ئاڵۆزبوونیه‌وه منداڵه‌كه و خێزانه‌كه‌شى تووشى كێشه بوون، به‌شێوه‌یه‌ك باوكى كورده‌وان سه‌ره‌ڕاى بڕیارى دادگا ره‌تیده‌كاته‌وه منداڵه گه‌ڕاوه‌كه كوڕى ئه‌و بێت.
ده‌قى نووسراوه‌كه

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


