
شێروان شێروانی
SNN
هاوسه‌رى رۆژنامه‌نووسى ده‌ستگیر كراوى بادینان شێروان شێروانى رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژى 9ى ئه‌یلول، هاوسه‌ره‌كه‌ى ئازاد ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ى شوبات، ڕوگەش جەباريی ، هاوسه‌رى رۆژنامه‌نووسى ده‌ستگیر كراوى بادینان شێروان شێروان له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تیمی کوردستانی عێراقی CPT رایگه‌یاند، “لە رۆژی 9ی ئەیلوولدا شێروان شێروانی ئازاد دەکرێت”.
شێروانی لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 لەلایەنی هێزە ئەمنییەکانی کوردستانەوە دەستگیرکرا، دواتر بەهۆی کارە ڕۆژنامەوانیەکانیەوە سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. لەو کاتەدا 81 رۆژنامەوان و چالاکوانی دەڤەری بادینان دەستگیرکران.
ئەو رۆژنامەوان و چالاکوانانە چەند ساڵێکیان لە زینداندا بەسەربردووە و بەهۆی تێکۆشانیان لە پێناو ئازادی ڕادەربڕین و خەباتیان لە دژی گەندەڵیدا مافەکانیان پێشێلکراوە. لە دوای ئازادبوونی شێروان شێروانی، تەنیا رۆژنامەوان و چالاکوانێکی تری پەیوەندار بە دۆسیەی زیندانیانی بادینان لە زینداندا دەمێننەوە.
رێكخراوى CPT له‌باره‌ى هاوسه‌رى رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆیان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسویانه، “ڕوگەش جەباريی، خاتوونێکی بەهێز و سەربەخۆیە. پشتیوانی بەردەوامی شێروان شێروانیە لە خەباتیدا بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و ئازادی. ڕوگەش کاری مامۆستایەتی دەکات و لە چەند ساڵی دوایدا کە هاوژینەکەی لە زینداندایە بەرپرسیاریەتیەکی گەورەی هەڵگرتووە بۆ بەخێوکردن و گەورەکردنی چوار منداڵەکەیان”.
لهبهشێكى تر‌ى نووسینه‌كه‌دا ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “تیمی کوردستانی عێراقی CPT، پێشوازی لە ئازادابوونی شێروان شێروانی دەکات. تیمەکە چاودێری پڕۆسەی دادگایی‌کردنی زۆرینەی زیندانیانی بادینانی کردووە. ئێمە پشتیوانی لەو خەڵکانە دەکەین کە کار بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دەکەن و بەرگری لە ئازادیەکانیان دەکەن”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



