
باران بارین لە سلێمانی
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، له سبه‌ى هه‌ینیه‌وه شه‌پۆلێكى به‌فر و باران به‌شێكى زۆرى ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه، ده‌شڵێت: “پله‌كانى گه‌رما له به‌شێك له ناوچه‌كان دابه‌زین به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ى ئازار، شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شناسى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، “لە رۆژانی 3 بۆ 4ی ئازار، بەشێکی ناوچەکان دەکەونە ژێر کاریگەری حاڵەتێکی ناسەقامگیری دابارین کە سەرچاوەی سەرەکی دەریای رەشە، ئەگەری بارانبارین هەیە، لە ناوچە جیاجیاکانی سنووری دهۆک و هەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین بەڕێژەی کەم بۆ مام ناوەند و بەڕێژەی زۆر کەم هەندێك ناوچەی تر دەگرێتەوە، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە سنووریەکانى هەردوو سنووری بادینان و هەولێر پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پله دابەزێتەوە لەگەڵ خۆڵبارینی سووک لەهەندێك ناوچە و چالاکبوونی خێرایی با لەناوچەی جیا جیا”.
له‌باره‌ى به‌رده‌وامى شه‌پۆلى بارانبارین ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ” لە رۆژی درەنگانی 5ی ئازار به‌گشتى و 6 بۆ 7 بەتایبەتی حاڵەتی دابارینی تر دەگات کە سەرچاوەکەی دەریای سورە و شێی مەداریش کارتێکەر دەبێت لەسەر ئەم حاڵەتە. سەرجەم ناوچەکانی گەرمیان و شاره زور و هەڵەبجەو سلێمانی و کەرکوکو ئیدارەی ڕاپەرین و کۆیە دەگەرێتەوە، بەکاریگەری و بڕی جیاواز هەورە بروسکە و چالاکی باشی لەگەڵە هەندێك کات، دواتر کاریگەری بەڕێژەی کەمتر لەسەر سنوری هەولێر و دهۆک دەبێت”.
به وته‌ى شاڵاو هیدایه‌ت، “له‌دواى ئه‌م شه‌پۆلانه چه‌ند شه‌پۆلێكى به‌هێز له ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


