
SNN-محەمەد مستەفا
دوای توشبوونی هاوڵاتیەکی ناحیەی حاجیاوای قەزای رانیە بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ سەرجەم بەرکەوتوانی توشبووەکە کراو دەرکەوت سەرجەم پشکنینەکان نێگەتیڤن .
تەها محەمەد بەرپرسی بەشی راگەیاندنی تەندروسی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: دوای توشبوونی هاووڵاتیەکی ناحیەی حاجیاوا بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئەوان وەک تەندروستی راپەڕین دوێنێ دوو شەممە 25 ی ئایار، پشکنینی ڤایرۆسیان بۆ سەرجەم بەرکەوتوانی توشبووەکە ئەنجام داوە کە ژمارەیان نزیکەی 30 کەس بووە .
وتیشی: “دوای ئەنجامدانی پشکنینەکان لە تاقیگەی ناوەندی رانیە، دەرکەوت سەرجەم پشکنینەکان نێگەتیڤ بوون و بەردەوامیش دەبن لە وەرگرتنی سامپڵەکان بۆ دڵنیابوونی زیاتر لە پێناو پاراستنی هاووڵاتیانی ناحیەکە.
باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا سەنتەری نەخۆشیە گوازارەوەکانی رانیە و کەرەنتینەکانی راپەڕین هیچ نەخۆش و گومان لێکراوێکی ڤایرۆسەکەیان تێدا نیە .
ئەمەش دوای ئەوەدێت دوو هاووڵاتی ناحیەی حاجیاوا تووشی کۆرۆنا بوون و لە ئێستادا بەوهۆیەوە رێکاری تەندروستی توند لە ناحیەکە گیراوەتەبەر.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



