وەزارەتی تەندروستی لەبارەی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆوە روونکردنەوە دەدات

وێنەیەکی سلێمانی سەردەمی قەدەغەی هاتوچۆ فۆتۆ: SNN
SNN
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا هیچ بڕیار و پێشنیارێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێم نیە.
محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ 26ی ئایار، لە روونکردنەوەیەکیدا وتی: “لە چەند دەزگایەكی میدیایی لێدوانێك لەسەر ناوی بەڕێز وەزیری تەندروستی بڵاوكراوەتەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ درێژدەکرێتەوە.لێرەوە هاووڵاتیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دڵنیا دەكەینەوە كەوا هیچ بڕیار و پێشنیارێكی لەوشێوەیە لە ئارادا نیە”.
ناوبراو راشیگەیاندووە: “هیچ لێدوانێکی لەم جۆرە نەدراوە، بەڵکو لەكاتی پێویست و هەر رەوشێکی نوێ بەهەماهەنگی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا بە فەرمی رێنمایی پێویست و ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕادەگەینرێت”.
وتوشیەتی: “جارێكی تر داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەینەوە كە باپەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



