
SNN-عیماد جەباری
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە سنوری ناحیەی لەیلانی رۆژهەڵاتی کەرکوک، دەیان دۆنم گەنم سوتا.
قەیس عەبدولرەزاق وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بە SNN ی راگەیاند: “ئەمڕۆ لە گوندی ترکەشکانی ناحیەی لەیلان ئاگر لە دەخلودانی جوتیاران کەوتوەتەوە و 30 دۆنم گەنم سوتاوە”.
وتیشی، توانیومانە لە رێگەی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوەوە دوو هەزار دۆنم زەوی لە سوتان رزگاربکەین، هیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتووەتەوە.
ماوەی چەند مانگێکە ئاگر لە دەخڵودانی جوتیارانی ناوچە جێناکۆکەکان و باشووری عێراق کەوتووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانیش گومان لە چەکدارانی داعش دەکەن.


More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


