
SNN
لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیماناندا لە رۆژهەڵاتی سووریا، موعتەز جبوری والی داعش لە عێراق کوژراوە.
دژە تیرۆری عێراق راگەیەندراوێکی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەی خستەڕوو: “بە پشت بەستن بە زانیارییەکانمان، لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیيەتی نێودەوڵەتی دژ بە رێکخراوی داعش لە ناوچەیەکی دێرەزور لە رۆژهەڵاتی سووریا، بەناو والی داعش لە عێراق، موعتەز نۆمان عەبد نایف جبوری ناسراو بە (حاجی تەیسیر) کوژرا”.
ئەوەش خراوەتەڕوو، موعتەز جبوری لە ھەمان کاتدا یاریدەدەرەی سەرکردەی رێکخراوی داعش بوو بۆ کاروباری ویلایەتەکانی، هەروەها بەرپرسی هەموو پلانی کردە تیرۆریستییەکانی رێکخراوەکە بوو لە دەرەوە.
لە راگەیەندراوەکە ئەوەش ئاشکراکراوە، والی داعش زیاتر لە یەک پاسپۆرت و ناسنامەی هەبوو بۆ هاتوچۆکردن، جگە لەوەش لە ترسی راوەدوونانی بەهیچ شێوەیەک ئامێری پەیوەندیکردنی بەکارنەهێناوە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، دژە تیرۆری عێراق جەختیکردووەتەوە کە لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ تێکشکاندنی داعش لە عێراق.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



