
باخێكى خورما له عێراق | Britannica
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى راگه‌یاند بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى به بیابانبوون له عێراق و راده‌گه‌یه‌نێت، 5 ملیۆن نه‌مام ده‌چێنین، ده‌شڵێت: “به‌هۆى گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌واوه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیان و ژینگه‌ى وڵاته‌كه‌مان دروستبووه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ى ئازار، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌میانى به‌شدارى كردنى له كۆنفڕانسى كه‌شوهه‌واى عێراق وتارێكى پێشكه‌شكرد و له‌باره‌ى دۆخى كه‌شوهه‌واى عێراق رایگه‌یاند، “گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسایشى خۆراك، ته‌ندروستى، ژینگه و بارى كۆمه‌ڵایه‌تى عێراق دروستكردووه”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى زیانه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له عێراق 7 ملیۆن هاووڵاتى زیانیان به‌ركه‌وتووه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سه‌دان هه‌زار هاووڵاتى ئاواره بوون و بژێوى ژیانیان له‌ده‌ستداوه كه پشت به كشتوكاڵ و ماسیگرتن ده‌به‌ستێت”.
محه‌مه‌د شیاع سودانى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێى راگه‌یاند به‌مه‌به‌ستى سه‌وزكردنى عێراق و وتیشى: “بڕیارمانداوه به چاندنى 5 ملیۆن نه‌مام له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى رێژه‌ى دارستان و كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى وشكه‌ساڵى و خۆڵبارین”.
عێراق یه‌كێكه له‌و پێنج وڵاته یهكهمهى دنیا كه زۆرترین كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌رى ده‌ركه‌وتوون و بوونه‌ته هۆكارى گۆڕانكارى گه‌وره له ژینگه‌ى سروشتى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یدا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش



