سەرۆكی كۆمەڵەی كیڵگەپەلەوەرییەكان: بەشی 40 ملیۆن كەس توانای بەرهەمهێنانی مریشكمان هەیە

كێڵگهیهكى پهلهوهرى له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان پێنج ملیۆن كەس بێت ئەوا ئێمە توانای بەرهەمهێنانی بەشی 40 ملیۆن كەس مریشكمان هەبێت بەمەرجێك خاوەن كیڵگەلەوەرییەكان ترسیان لەوە نەبێت توشی زەرەر نەبن و بەرهەمەكانیان ساغ بكرێتەوە و نرخیش جێگیر بكرێت، بەڵام حكومەت نایەت بەدەم داواكارییەكانمانەوە بۆیە لە ئێستادا نرخی مریشك بەرز بووەتەوە.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كیڵگە پەلەوەرییەكان لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: چەندین جار داوامان لە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە كە بەهەماهەنگی لەگەڵ خاوەن كیڵگە پەلوەرییەكان نرخی مریشكی زیندوو دیاری بكەین بۆ ئەوەی هەر جارەوە مریشك بە نرخێك نەخرێتە بازاڕەوە و جارێك لە سودی هاووڵاتیان و زیانی خاوەن كیڵگەكان بێت و جارێكی دیكەچ پێچەوانەوە بێتەوە، بەڵام كەس گوێی لێنەگرتین بوهۆیەشەوە لەماوەكانی ڕابردوودا بە تێكڕا زیاد لە 16 ملیار دینار زیان بە خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان كەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا كە نرخی مریشك بەرز بووەتەوە و چوار هەزار دیناری تێپەڕاندووە تاڕادەیەك لەبەرژەوەندی خاوەن كیڵگەكان و زیانی هاووڵاتیانە، بەڵام ئەم بەرز بوونەوەیەی نرخی مریشك كاتییە چونكە لە ئێستادا لەلایەك ژمارەی مریشكی ناو كیڵگەكان كەم بووەتەوە لەلایەكی دیكەشەوە خواست لەسەر مریشكی زیندوو زیادیكردووە، بەڵام بە پێگەیشتنی ئەو جوجكانەی ئێستا خاوەن كیڵگەكان بەخێوی دەكەن نرخی مریشك ئاسایی دەبێتەوە.
سەرۆكی كۆمەڵەی كیڵگەپەلەوەرییەكان لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ژمارەی دانیشتوانی هەرێم پێنج ملیۆن كەس بێت ئەوا خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان لەتوانایاندا هەیە بەشی نزیكەی 40 ملیۆن كەس مریشك بەرهەم بهێنین، بەڵام بەمەرجێك ئەگەر خاوەن پرۆژەكان ترسی زیانیان نەبێت و حكومەت پشتیوانیان لێبكات لە ساغكردنەوەی بەرهەمەكان ئەوا بەشی هەناردەكردنی دەرەوەش مریشك بەرهەم دەهێنین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


