ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان كۆده‌بێته‌وه

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان كۆده‌بنه‌وه به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕینى بۆچوونى خۆیان له‌سه‌ر بابه‌تى هه‌ڵبژاردن.
بڕیاره كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ى ئازار، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى پێكهاته‌كان ئه‌نجام بده‌ن له‌نێو بیناى په‌رله‌مانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى زانینى بۆچوونى پێكهاته‌كان له‌باره‌ى دابه‌شكارى كورسییه‌كان له‌كاتى هه‌ڵبژاردندا.
دابه‌شكارى كورسى پێكهاته‌كان یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ى كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌رى كۆك نین و بووه‌ته یه‌كێك له خاڵه جهوههرییهكانى ناكۆكییه‌كانى نێوانیان له بابه‌تى هه‌ڵبژاردندا.
له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه پۆڵا سیروان تاڵه‌بانى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له چه‌ند رۆژى رابردوودا رایگه‌یاند، “ئێمه هیچ رێككه‌وتنێكمان نییه له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر بابه‌تى پێكهاته‌كان و ئه‌م بابه‌ته‌مان به‌جێهێشتووه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى وتى: “له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت رێككه‌وتوین، به‌ڵام یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى پێكهاته‌كانمان به‌جێهێشتووه بۆ خۆیان كه له كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا ده‌كرێت”.
پێكهاته‌كان خاوه‌نى 11 كورسى په‌رله‌مانى كوردستانن و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وام پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه، “له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى كورسى پێكهاته‌كان به‌كارده‌هێنێت” و له‌م باره‌یه‌شه‌وه پێشتر سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى وتى: “ئێمه ناچینه یارییه‌كه‌وه كه هێشتا ده‌ستیپێنه‌كردووه سفر به 11 بین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


