پارێزگاری هەڵەبجە بۆ SNN: بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجەيە

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
پارێزگاری هەڵەبجە رايگەياند: بریارەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێكی سەرەتاییە بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە، جەختیش دەكاتەوە كە هەوڵدەدەن بۆ ڕۆژی 16/3 پێشوازی لەسەرۆكوەزیرانی عێراق بكەن بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری كەسوكاری شەهیدان و هاووڵاتیانی هەڵەبجەی پێبگەیەنن.
ئازاد تۆفیق، پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیاری پەسەندكردنی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە هەنگاوێكی گرنگە بە ئاراستەی ئاوەدانكردنەوەی شارەكە، چونكە ئەم بڕیارە كاریگەری زۆرباشی لەسەر لایەنی ئابوری و بابەتی دابینكردنی بودجە و هەروەها دانانی كورسی بۆ پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان دەبێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لەڕووی مەعنەویشەوە دانانی هەڵەبجە شانبەشانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆخۆی كاریگەری زۆرباشی دەبێت بۆ هاووڵاتیانی هەڵەبجە.
پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە و هەموو هاووڵاتیان ئەوەدەزانین كە هەر بڕیارو خزمەتێك بە هەڵەبجە و هەڵەبجییەكان بكرێت ناگات بە خوێنی شەهیدێكی كیمیاباران، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە دەستخۆشیمان بۆ هەموو ئەو لایەن و فراكسیۆنانە هەیە كە رۆڵیان هەبووە لە دەركردنی ئەم بڕیارەدا و هاوكات لە ڕۆژی 16/3 كە هاوكات لەگەڵ یادی 35 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە ئامادەین پێشوازی لەسەرۆكوەزیرانی عێراق بكەین بۆ ئەوەی سوپاسگوزاری خەڵكی هەڵەبجەیان پێ ڕابگەیەنین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


