نوێترین زانیاری لەبارەی كەشوهەوای یەكەم ڕۆژی بەهار و جەژنی نەورۆز

SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاشكرایدەكات كە بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان لە ڕۆژانی 20 هەتا 22ی ئەم مانگە شەپۆلی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێك ناوچەش ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، جەختیش دەكاتەوە كە ناسەقامگیری كەشوهەوا تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە بواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی هەتا كۆتایی ئەم مانگە شێی مەداری كە سەرچاوەكەی لە زەریای ئەتڵەسیەوە دەبێت باڵا دەست دەبێت لە ناوچەكانی هەریمی كوردستان، ئەمەش وادەكات كە شەپۆلەكانی دەریای ناوەڕاست و دەریای سور بەڕووی ناوچەكەماندا چالاك بن ئەمەش دەبێت هۆی دروستبوونی هەوری كەڵەبوو لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگشتی تا كۆتایی ئەم مانگە كەشوهەوا بە ناسەقامگیری دەمێنێتەوە، بەتایبەت لە ڕۆژانی 20 هەتا 22 ی ئەم مانگە كە هاوكاتە لەگەڵ یەكەم ڕۆژی بەهار و جەژنی نەورۆز، باران بارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەبارێت، هاوكات لە نەخشە جیهانییەكانیش جەخت لەوەكراوەتەوە كە تا كۆتایی ئەم مانگە كەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و كەشوهەوای وشك نابینین.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەروو، لە ئەمشەوەوە شەپۆلێكی باران بارین بەشێوەی نمە باران لە هەندێك ناوچەی هەرێم بەتایبەت ناوچە شاخاوییەكان دەستپێدەكات و لە رۆژانی چوار شەممە شەپۆلەكە زیاتر چڕ دەبێتەوە ڕۆژی پێنج شەممە شەپۆلی باران بارینەكە بەردەوامی دەبێت ئەگەری دروستبوونی لافاویش دەكرێت لەهەندێك ناوچە بەتایبەت لە سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین و هەندێك ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای سلێمانی ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


