یەكێتی داوادەكات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان پشت بەتۆماری وەزارەتی پلاندانانی عیراق ببەسترێت

هەڵبژاردن لە عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی بۆردی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای هەڵبژاردنەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان جەخت لەوەدەكاتەوە كە جیاوازییەكی زۆر لەنێوان ئاماری وەزارەتی بارزگانی و وەزارەتی پلاندانانی عیراق بۆ سەرژمێری دانیشتوانی هەرێم هەیە، بۆیە ئەگەر بنامەوێت هەڵبژاردنێكی بێگەرد ئەنجامبدەین پێویستە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم پشت بەتۆماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق ببەسترێت.
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی هەماهەنگی و بەدواداچوون لەدەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش و نامانەوێت لەوەزیاتر ئەو بابەتە دوابخرێت، هەروەك پێشتریش هەمیشە جەختمان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن كردووەتەوە لەدوای دیاریكراوی خۆیدا، بەڵام ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان پێمان باشە كە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان پشت بە ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عیراق ببەسترێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی بۆمان دەركەوتووە ئەوەیە كە لە ژمارەی دانیشتووانی هەرێم جیاوازییەكی زۆر لەنێوان ئامارەكانی وەزارەتی پیلاندانان و وەزارەتی بارزگانی عیراقیدا بوونی هەیە، بۆیە ئەگەر دەمانەوێت هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم پاك و بێگەرد بێت، پێویستە لایەنەكان هاوڕابن لەسەر ئەوەی كە پشت بە ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عیراق ببەسترێت.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی جەختی لەوەشكردەوە، پێویستە پشت بەنوێترین ئامار ببەسترێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، نوێترین ئاماریش لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە دیاریكراوە بۆ سەرژمێری دانیشتوانی هەرێمی كوردستان كەدەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت.
بەگوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بە پێنج ملیۆن و 884 هەزارو 23 كەس خەمڵێندراوە كەدەكاتە لە 14% هەموو دانیشتوانی عێراق.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


