شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوە و لە هەندێک ناوچە دەگاتە 70 ملیم

0
401

SNN

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: سبەی چوارشەممە 15/3/2023، لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و سوور لەسەر ناوچەکانمان، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچەھەور و لەکاتەکانی بەیانیەوە سەرەتا تاوە باران و ھەورە بروسکە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و مووسڵه‌وه‌ دەست پێدەکات لە نێوان کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە کاریگەریی چالاکتر دەبێت بۆ لێزمە باران و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت لەناوچە نزمەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و بە تایبەت موسڵ، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا کاریگەریی ئەم ناسەقامگیرییە درێژ دەبێتە بۆ ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر، کەرکووک، سلێمانی، ھەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەرین، لە زۆربەی ناوچەکان ھەورە تریشقە چالاک دەبێت لەگەڵ ناوبەناو لێزمە باران و تەرزە بە ڕێژەی جیاواز و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە نزماییەکاندا، پلەکانی گەرما بۆ سبەی 2 پلە بەرزتردەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیکراو لەماوەی کاریگەریی ئەم شەپۆلەدا لە سنوری پارێزگای دھۆک، ھەولێر و مووسڵ دەبێت بە جیاوازیی ناوچەکان لە نێوان 20 تا 70 ملم. بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش، کاریگەریی ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە بە شێوەی بارانی زستانەیی و پچڕ پچڕ بە ڕێژەی ناوەند لەسەر ناوچەکانمان دەمێنێتەوە لەگەڵ ھاتنی بارستەھەوایەکی سارد و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی 6 تا 8 پلە و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا، لە کاتەکانی ئێوارەدا کۆتایی پێ دێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this