حكومەتی هەرێم هیچ بڕە بودجەیەكی بۆیادی كیمیابارانی هەڵەبجە تەرخاننەكردووە

هەڵەبجە فۆتۆ عەلی حەمە سەعید
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەدروشمی ( بەتەنها هەڵەبجە جێمەهیڵن) سبەی پێنج شەممە 16/3/2023 یادی 35 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكرێتەوە، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجەش ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا حكومەتی هەرێم ئامادە نییە هیچ بڕە بودجەیەك بۆ بەڕێوەبردنی یادەكە تەرخان بكات لەكاتێكدا سبەی چاوەڕوان دەكرێت بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی كوردستان و كونسوڵی وڵاتان بێنە هەڵەبجە بۆ بەشداری لەیادەكە.
كامەران مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەڵەبجە و بە دروشمی ( بەتەنها هەڵەبجە جێمەهیڵن) سبەی لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە یادی 35 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكەینەوە كە لەو یادەدا بەرپرسانی باڵای عێراق و هەرێمی كوردستان و كونسوڵی وڵاتان ئامادەییان دەبێت و چەند وتارێك لە یادەكەدا دەخوێندرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە دەرخستەیەكمان بۆ وەزارەتی كاروباری شەهیدان ناردبوو بۆ ئەوەی بودجەیەكی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی یادەكە تەرخان بكات، بەڵام تا ئێستا هیچ برە بودجەیەك لەلایەن حكومەت و وەزارەتی كاروباری شەهیدانەوە بۆ ئەو یادە تەرخاننەكراوە.
یادكردنەوەی 35 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەریم هەڵەبجەی پشتگوێ خستووە و پرۆژەی خزمەتگوزاری تیادا جێبەجێناكات و تا ئێستاش سەرۆكی حكومەت ئامادە نەبووە سەردانی ئەو پارێزگایە بكات، ئەمەش نیگەرانی هاووڵاتیانی ئەو شارەی بەدوای خۆیدا هێناوە و پێیان وایە كە هەڵەبجە ناسنامەی گەلی كورد بەڵام لەلایەن حكومەتەوە پەراوێزخراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


