بریندارێكی چەكی كیمیایی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا

0
323

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی مانەوەی كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر جەستەی ئەمڕۆ یەكێكی دیكە لە بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە گیانی لەدەستدا، بەگوێرەی وتەی سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجەش تا ئێستا 118 برینداری چەكی كیمیایی بەهۆی مانەوەی كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر جەستەیان گیانیان لە دەستداوە.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیارانی هەڵەبجە بەSNNی راگەیاند: لەكاتێكدا سبەی 16/3/2023 یادی  35 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەیە بەڵام تا ئێستا بەسەدان برینداری چەكی كیمیایی هەڵەبجە لە بارودۆخێكی تەندروستی زۆر خراپدان، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ یەكێكی دیكە لە بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بەناوی (ڕەعنا ئەحمەد) بەهۆی مانەوەی كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر جەستەی گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەهۆی مانەوەی كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر جەستەیان، تا ئێستا 118 برینداری چەكی كیمیایی گیانیان لەدەستداوە، هاوكات لەو ناوچانەی هەرێمی كوردستان كە كیمیاباران كراون تا ئێستا 834 برینداری چەكی كیمیایی تۆماركراون، هەروەها تەنها لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەش 270 برینداری چەكی كیمیایی لەژیاندا ماون، بەڵام باری تەندروستی سەرجەم بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە لە بارودۆخێكی ناجیگیردان.

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمبارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی نەبردنە دەرەوەی بریندارانی چەكی كیمیایی بۆ دەرەوە بەمەبەستی وەگرتنی چارەسەر و ئەنجامدانی نەشتەرگەری و هەروەها مانەوەی كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر جەستەیان بارودۆخی سەدان برینداری چەكی كیمیایی هەڵەبجە لە دۆخێكی خراپی تەندروستیدان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this