“بەهۆی کاريگەری چەکی کيمياييەوە نەتوانراوە حەوت گۆڕی بەکۆمەڵ لە هەڵەبجە هەڵبدرێتەوە”

هەڵەبجە
عەلی حەمەسەعید-SNN
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە رايگەياند: لە چەند ساڵی پێشوودا حەوت گۆڕی بەكۆمەڵمان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هەڵدرايەوە، دەركەوت كە هێشتا كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر ڕووفاتەكان ماوە و ئەو تیمانەی كە كاریان دەكرد ڕووبەڕووی گرفت بوونەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بوو.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 53 گۆڕی بە كۆمەڵ بونیان هەیە كە شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجەیان تیادا بەخاک سپێردراون، بەجۆرێک گۆڕی وا هەیە بە تەنها ڕوفاتی هەزار و 500 شەهیدی كیمیابارانی هەڵەبجەی لە خۆ گرتووە، كە لە شێوەی چاڵێکی گەورەدان و بەهۆی بۆمبە ناپاڵمەكان ئەو چاڵە گەورانە دروست بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك كۆمەڵەی قوربانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیدار توانیومان شورایەك بۆ ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانە بكەین بۆ ئەوەی تێكەڵ بە گۆڕستانی دیكە نەبن و ببنە سمبولێك بۆ تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە، كە بە گوێرەی ئامارەكانمان لە %68 قوربانیەكان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵیدایە و نزیكەی لە %70 كۆی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە تا ئێستاش لە ناو گۆڕە بەكۆمەڵەكاندان.
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیان ئەوەی خستەڕوو، گۆڕی شەهیدانی هەڵەبجە جیاوازە لە گۆڕی شەهیدەكانی دیكە، چونكە لە چەند ساڵی پێشوودا حەوت گۆڕی بەكۆمەڵمان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هەڵدایەوە دەركەوت كە هێشتا كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر ڕوفاتەكان ماوە و ئەو تیمانەی كە كاریان دەكرد ڕووبەڕووی گرفت بوونەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بوو، لەگەڵ ئەوەشدا كەسوكاری ئەو شەهیدانە بۆخۆشیان ڕازینین بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵانە بەڵام دواجار بڕیار لە دەستی حكومەت بۆ هەڵدانەوەیان و دەستكەوتنی ئامارێكی ورد و دروست لەسەر قوربانییەكان.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



