خوێندنی باڵای عێراق “زیاتر لە هەشت هەزار خاوەن بڕوانامەی ماستەر دادەمەزرێنێت”

SNN
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی فیدڕاڵی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەگوێرەی فەرمانێکی وزاری بڕیاردراوە بە دامەزراندنی هەشت هەزار و 382 هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و بەگوێرەی بڕیارەکە وەک مامۆستای یاریدەدەر لە خوێندنگەکان دەستبەکاردەبن.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتدا ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەوانەی بڕیاری دامەزراندنەکە دەیانگرێتەوە ناوەکانیان لەسەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارتی خوێندنی عێراقی بڵاوکراوەتەوە بۆئەوەی بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکان سەردانی وەزارەت بکەن.
باسی لەوەشکردووە، تەواوکردنی رێکارەکانی دامەزراندنیان پێویستی بە چوار بەڵگەنامە هەیە لەگەڵ هێنانی کۆپی ئەسڵی بەڵگەنامەکان و چوار وێنەی رەنگاو رەنگ و دوو بڕوانامەی دەرچوون و یان هەر بەڵگەنامەیەکی دیکە کە پاڵپشتی دەرچوونیان لە خوێندنی ماستەر بکات.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، پێویستە لەماوەی کەمتر لە 10 رۆژدا و لەبەرواری 16ی ئازارەوە دەست بە مامەڵەی دامەزراندنیان بکەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


