پارێزگاری بانکی ناوەندی چەند زانیارییەک لەسەر دۆلار ئاشکرا دەکات

0
368

SNN

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق لە پەراوێزی دیداری سلێمانی، بە SNNی رایگەیاند بەهۆی رێكارە نوێیەكانی بانكی ناوەندیی، توانیویانە چەندین سەرپێچی ئاشكرابكەن و بەو هۆیەوە تا ئێستا مۆڵەتی كاركردن لە بانكێك و ژمارەیەك كۆمپانیا وەرگیراونەتەوە و كاری هەندێك كۆمپانیاش بەیەكجاری راگیراوه.

ئاماژەی بەوەشكرد: “بەر لە ماوەیەكی كەم چەند كۆبوونەوەیەكی تێر و تەسەلمان لەگەڵ سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی و وەزارەتی گەنجینە و بانكی ناوەندیی ئەمەریكا ئەنجامداوە و دیراسەیەكی قووڵمان بۆ چارەسەركردنی هەڵئاوسان و جیاوازی نرخی دراو كردووە و چەند رێكاری نوێش بۆ كەمكردنەوەی ئەو جیاوازییە گیراونەتە بەر و لە داهاتووشدا رێككاری نوێمان دەبێت”.

عەلی عەلاق روونیكردەوە، ئاماژەكان دەریدەخەن لەو قۆناغە نزیك بوونەتەوە، كە تێیدا هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنەڕوو هەیە.

ئەوەشی ڕوونكردەوە: “وردبینییەكە بەر لە پرۆسەكە ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەك روونەدات و نەتواندرێت مامەڵەی قاچاغ و سپیكردنەوەی پارە رووبدات و لە سزاكانیش دووركەوینەوە و لەسەر ئەوەش رێككەوتووین، كە نرخی دۆلار بە 1320 دینار دیاری بكرێت”.

وتیشی “كۆبوونەوەی تێروتەسەلەیان لەبارەی بازاڕی دراو لەگەڵ ئەمریكا كردووە و لەڕێگەی سیستمی ئەلیكترۆنییەوە لە كۆتاییهاتن بە قەیرانی نرخی دراو نزیكبوونەتەوە و دەشڵێت: “لەسەر ئەوەش رێككەوتووین، كە نرخی دۆلار بە 1320 دینار دیاری بكرێت”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this