بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی عێراق زانیاری نوێی لە بارەی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنییەوە بڵاوکردەوە

پاسپۆرتى عێراقى | فۆتۆ: SNN
SNN
ریاز جەندی، بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: پاش تەواوکردنی ژێرخانەکەی، فەرمانگەکانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بەشێوەی یەک لەدوای یەک دەکرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، هەفتەی داهاتوو فەرمانگەی کازمییە دەکرێتەوە و دوای ئەویش فەرمانگەی کەڕادە دەکرێتەوە ئەمەش جگە لەکردنەوەی پێنج فەرمانگەی دیکە بەشێوەی یەک لەدوای یەک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، ئەو هاوڵاتییانەی هەڵگری پاسپۆرتی ئاسایین، پاسپۆرتی ئاسایی نوێیان پێ دەدرێت، بەڵام ئەو هاوڵاتییانەی کە پاسپۆرتەکانیان بەسەرچووە و داوای پاسپۆرتی ئاساییان نەکردووە بەگوێرەی میکانیزمێک تەنها لەرێگەی فەرمانگەکانی بەغداوە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنییان پێ دەدرێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، هاوڵاتی مافی ئەوەی نییە پاسپۆرتی ئاسایی خۆی بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بگۆڕێت هەتا کاتێک پاسپۆرتە کاغەزییەکەی بەشێوەیەکی فەرمی بەسەر نەچێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



