“چیتر كۆرۆنا مه‌ترسى نییه و هاوشێوه‌ى پهتایهكى وه‌رزى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”

تاقیگهیهكى پشكنینى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایده‌گه‌یه‌نێت، لێره به‌دواوه وه‌ك پهتایهكى وه‌رزى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كه‌ین، ئاماژه بهوهشدهكهن، “چیتر كۆرۆنا نابێته هۆكارى تێكدانى دۆخى كۆمه‌ڵگه‌كان”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى ئازار، مایكڵ رایان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى فریاگوزارى له رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند، “گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێكى نوێ له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسى كۆرۆنا، لێره به‌دواوه وه‌ك پهتایهكى وه‌رزى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر جیهان له چ ئاستێكدان به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى فریاگوزارى له رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى وتیشى: “وه‌ك ڤایرۆسێك كه تووشى مرۆڤ ده‌بێت بێگومان مه‌ترسییه‌كه‌ى به‌رده‌وامه، به‌ڵام چیتر ناتوانێت ببێته هۆكارى تێكدانى كۆمه‌ڵگه‌كان و وه‌ستاندنى ژیان”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ته‌ندروستى جیهانیی جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، “دڵنیام ئه‌مساڵ ده‌توانین بڵێین، په‌تاى كۆرۆنا وه‌ك نیگه‌رانیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى نه‌ماوه و چیتر نیگه‌رانى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌یه‌وه كۆتایی هاتووه”.
نزیكه‌ى 3 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر راگه‌یاندنى بارى نائاسایی له‌لایه‌ن رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى كه له 30ى ئازارى 2020 به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌و رێكخراوه بارى نائاسایی راگه‌یاند، له‌وكاته‌دا ته‌نیا 100 حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه له جیهاندا هه‌بوو و حاڵه‌ته‌كانى مردنیش به ڤایرۆسه‌كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى چین سفر بوو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


