بڕیارە تاكڕەوییەكانی شاسوار عەبدواحید سەلمێنەری ئەوەیە كە تاسەر ناتوانێت بەردەوام بێت

0
493

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ‌ بە بڕیارێكی تاكڕەوانەی سەرۆكی ئەو حزبە، پەرلەمانتارێكی پێشووی ئەو جوڵانەوەیە جەخت لەوە دەكاتەوە كەهەر ئەوە لە شاسوار چاوەڕواندەكرا كە بڕیاری تاكرەوانە بدات و ئەوانەشی لەدەوری كۆبوونەتەوە وەك ڕۆبۆت كاردەكەن چونكە خاوەن هیچ بڕیار و بیركردنەوەیەكی خۆیان نین.

شادی نەوزاد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەو پێیەی كە ئێمە و هاوڕێكانم ئەزمونی كاركردنمان لەگەڵ خودی (شاسوار عەبدواحید) هەیە و هەرزوو زانیمان كە ئەو كەس نایەوێت كەسی دیكە جیاواز لەو بیر بكاتەوە و بڕیار بدات، دەركراین و چەندین تۆمەتیشمان ئاراستەكرا، بەڵام واخەریكە ئێستا بۆ ڕای گشتی ڕووندەبێتەوە كە شاسوار كەسێكی چەندە دیكتاتۆرەو بە بێ‌ گەڕانەوە بۆ دەوروبەرەكەی هەر بڕیارێك دەدات لەبەرژەوەندی خۆی بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەوە لە شاسوار عەبدواحید چاوەڕوان دەكرا كە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ‌ دەربكات، هاوكات دەبێت چاوەڕانی بڕیاری دیكەی هاوشێوەی لێبكەین چونكە لە ناو ئەو حزبەی كە دروستی كردووە كەسی دیكە بۆی نییە بیربكاتەوە و بڕیار بدات بەڵكوو بەشێوەی ڕۆبۆت ئاسا دەبێت شاسوار لەبری ئەوان بیر بكاتەوە و بڕیاریان بۆ بدات ئەوانیش بڕیارەكان جێبەجێ بكەن.

ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە ئەم جۆرە كاركردنە بە ناوی سیاسەت و حزبایەتییەوە تا سەر بۆ شاسوار عەبدواحید ناچێتە سەر، چونكە ئەزمونی ڕابردووی ئەو كەسانەی كە بە شێوەی پۆپۆلیستیانە كاریان كردووە دیارە بە چ ئەنجامێك گەیشتوون و سەر ئەنجامیان هەڵوەشاندنەوە و لەناو چوون بووە، بەڵام پێم سەیرە تا ئێستاش كۆمەڵێك كەس هەن زۆر بەجدی باوەڕیان بەو سیاسەتە كردووە شاسوار عەبدواحید گرتوویەتییە بەر.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this