نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەیەكی دیكە پێش جەژنی ڕەمەزان

0
718

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هێشتا دابەشكردنی مووچەی مانگی رابردووی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان تەواو نەبووە، بەڵام وەزارەتی دارایی داوای لە بانكەكان كردووە دوای تەواوبوونی مووچەی مانگی ڕابردوو ڕاستەوخۆ دەستبكەن بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەش، بەجۆرێك پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەیەكی دیكە دابەشبكرێت.

بەگویرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی گەنجینەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە لەڕێگەی خۆیانەوە داوا لە وەزارەت و دەستەكان بكەن لیستی مووچەی مانگی ئازار ئامادە بكەن و وردبینی بكەن و ڕەوانەی گەنجینەكانی بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ناردرنی 400 ملیار دینارەكەوە بڕی پارەی پێویست لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە، بۆیە وەزارەتی دارایی مەبەستیەتی لە دوای كۆتایی هاتن بە مووچەی مانگی شوبات كە تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت، ڕاستەوخۆ لەسەرەتای مانگی داهاتوو دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە و پێش جەژنی رەمەزانیش مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشبكرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ مووچەی مانگەكانی داهاتوو وەزارەتی دارایی هەرێم لە چاوەڕوانی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراقدایە ئەگەر بودجە پەسەندبكرێت ئەوا مانگانە پشكی هەرێم ڕەوانە دەكرێت و دابەشكردنی مووچە هیچ گرفتێكی نابێت، ئەوەش بەمەرجێك هەردوولا پابەندی ڕێككەوتنەكانیان ببن بەڵام ئەگەر حكومەتی عێراق بودجە ڕەوانەی هەرێم نەكات ئەوا گرفتی گەورە ڕووبەڕووی هەرێم دەبێتەوە ئەوەش بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ و هەروەها بەهەرزانفرۆشتنی نەوتی هەرێم.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this