“هەرخێزانێك یەك كەس بێت و یان 10 كەس بێت بۆ سەبەتەی خۆراكی مانگی ڕمەزان وەك یەك دابەشدەكرێت”

0
326

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ئەمڕۆ بڕیاردراوە بە دابەشكردنی چوار مادەی دیكە لە بەشەخۆراكی مانگی ڕەمەزان كە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و ئەو چوار مادە خۆراكییەش بە شێوەی خێزان دابەشدەكرێت و ڕەچاوی ژمارەی خێزانەكان نەكراوە و پێش جەژن دابەشدەكرێت.

نەزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا دەستمان كردووە بە دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی سێ‌ بەڵام جیاواز لەوە لە مانگی ڕەمەزاندا بەشەخۆراكێكی دیكە دابەشدەكرێت كە بە سەبەتەی خۆراكی مانگی ڕەمەزان ناسراوە و جگە لەو خۆراكە سەرەكییانەی كە لە بەشەخۆراكەكانی مانگی ڕابردوو دابەشكراوە لە مانگی ڕەمەزاندا تەبەقێك هێلكە و ئاردی سفر و نیشاستە و مەعكەرۆنیش دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو چوار مادە خۆراكییەی كە زیادكراوە تەنها بۆ مانگی ڕەمەزانە و لەمانگەكانی داهاتوو بەردەوامی نابێت، هاوكات شێوازی دابەشكردنی ئەو چوار مادە خۆراكییە لەسەر بنەمای خێ.ان دەبێت و هەر خێ.انێك خاوەن فۆڕمی خۆراك بێت ئەو چوار مادە نوییەی پێدەدرێت و پشتنابەسترێت بە ژمارەی ئەندامانی خێزان.

ئەو بەڕێوەبەرە گشتییەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەر خێزانێك تەبەقێك هێلكە پێنج كیلۆ ئاردی سفر و كیلۆیك شەعرییە و نیو كیلۆ ئاردی نیشاستە دابەشدەكرێت، هاوكات مەبەستیش لە دابەشكردنی چوار مادەیە بۆ ئەوەیە لە مانگی ڕەمەزاندا نرخی ئەو خۆراكانە بەرز نەكرێتەوە بەتایبەت هێلكە

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this