
SNN-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سلێمانی لە رووی ئەمنییەوە نەورۆزێکی ئارام و سەرکەوتووی بەڕێکرد لە چاو ئەو رێژە زۆری هاووڵاتییان کە روویان لە شەقامەکان کرد بوو بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی نەورۆ.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە SNNی راگەیاند، لە رۆژانی رابردوو لە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسیم و فێستیڤاڵ نەورۆز لە شارەکە هیچ حاڵەتێکی برینداربوون و رووداوی کوشتن تۆمارنەکراوە و هیچ کەسیش بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە بریندار نەبووەو لەبەرئەوە ئەتوانین بڵێین سلێمانی نەورۆزێکی ئارام و جیاوازی بەڕێکر.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی سوپاسی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانیش دەکات و دەڵێت:” سوپاسی سەرجەم هاووڵاتییان دەکەین کە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بوون تا پشێوی و ئاژاوە دروست نەبێت هەروەها سوپاسی هێزە ئەمنییەکانیش دەکەین کە بەردەوام لە ئەرکدا بوون بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان”.
راشیگەیاند،تەنها چەند حاڵەتێکی بچووکی شەڕکردن هەبووە ئەویش هەر لە نێو بنکەکان کۆتایی پێهاتووە.
ئەوە لە کاتێدایە دوێنێ دووشەممە 20ی ئازار لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان ئاهەنگی نەورۆز بەرێوەچوو.شەوی رابردوش لەسەر شەقامی 100 مەتری هەلێر لەسەر دەستشکاندنەوەی ئۆتۆمبێل گەنجێک تەقەی لە شۆفێرێکی تەکسی کرد و چوار گولـلەی پێوەنا و دەستبەجێ شۆفێری تەکسیەکە گیانی لەدەستدا کە بەپێی زانیارییەکان شۆفێری تەکسیەکە خەڵکی مەخمورە و خاوەنی شەش منداڵە و دواتر تۆمەتباری کوشتنەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
هەروەها لە پارێزگای دهۆکیش بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە زیاتر لە 40 کەس بریندار بوون.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



