پوتین پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی چین دەکات لە بارەی شەڕی ئۆکرانیاوە

SNN
چین بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکرانیا دەستپێشخەرییەکەی راگەیاندووە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیاش پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکە کرد .
پوتین لەو بارەوە رایگەیاند: دەکرێت پێشنیازەکانی چین بکرێنە بنەمای گفتوگۆانی ئاشتی لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ، بەو مەرجەی حکومەتی ئۆکرانیا و وڵاتانی رۆژئاوایی خواستێکی لەو جۆرەیان هەبێت.
پێشنیازەکەی چین لە 12 بڕگە پێکهاتووە و ئامانج لێی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانی رووسیا و ئۆکرانیا و دواجاریش راگەیاندنی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە.
ئەمریکا بە هۆی ئەوەی چین ئامادە نەبووە وەک لایەنی هێرشبەر ئیدانەی رووسیا بکات، دەستپێشخەرییەکەی رەتکردووەتەوە، هەرچی حکومەتی ئۆکرانیاشە وێڕای پێشوازی لە خستنەگەڕی ئەو هەوڵەی پەکین رایگەیاندووە: تەنیا ئامادەن لە سەر بنەمای پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەیان و چوونەدەرەوەی سەرجەم هێزەکانی رووسیا لە وڵاتەکەیان، گفتوگۆ لە گەڵ ئەو وڵاتە بکەن.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش



