
SNN-
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە رایگەیاند،ئەمڕۆ تەرمی ئەو نۆ شەڕڤانەی هەسەدە بەخاكدەسپێردرێن، كە لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی دوو هێلیكۆپتەرەكەی هەسەدە لە سنوری دهۆك شەهیدبوون.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە دەڵێت: ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 رێوڕەسمێكی ناوەندی و سەربازی بۆ بەخاكسپاردنی نۆ شەڕڤانی یەكەی دژەتیرۆر ئەنجامدەدەن و رێوڕەسمەکە لە حەسەكە دەستپێدەكات و وەفدی رەسمی لە هەموو ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا و هاوبەشەكانیانیان لە شەڕی دژی تیرۆر بەشدار دەبن.
هەروەها وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، وڵاتەکەی ھیچ پەیوەندییەکی بە رووداوی کەوتنەخوارەوەی دوو ھێلیکۆپتەرەکەی ھەسەدەوە نەبووە، کە بەھۆیەوە نۆ شەڕڤانی لەسنوری دھۆک شەھیدبوون
ژەنڕاڵ پاتریک، رایدەر وتەبێژی پێنتاگۆن، ئاماژەی بەوەکرد، ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) ھێزێکی سەربەخۆن و سوپای ئەمریکا ھاوکاری بووە لە شەڕی دژی داعش، بەڵام ئەمریکا و ھاوپەیمانان ھیچ پەیوەندییەکانیان بەو دوو ھێلیکۆپتەرەوە نەبووە کە لە عێراق کەوتنەخوارەوە، ھەروەھا ئاگاداری ئەوەش نەبوون کە بۆ چ ئەرکێک جوڵەیان کردووە.
پێشتر هەسەدە بڵاویکردەوە، رۆژی 15ی ئەم مانگە بەهۆی رەوشی كەشوهەوا دوو هێلیكۆپتەر لە ناوچەی چەمانكێ لە سنوری پارێزگای دهۆك كەوتنەخوارەوە و بەهۆیەوە نۆ شەڕڤانی هەسەدە شەهیدبوون، كە یەكێكیان شەڕڤان كۆبانێ فەرماندەی یەكینەكانی دژەتیرۆر بوو.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



