بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان: لەم هەفتەیەدا ئاستی ئاوی بەنداوەکە دوو مەتر زیادیکردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان نەگەیشتووەتە ئاستی ساڵی ڕابردوو بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ جیاوازییەكە كەم دەبێتەوە بەجۆرێك بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لەم هەفتەیەدا ڕووی لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان نزیكەی دوو مەتر بەرزبووەتەوە بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی ساڵی ڕابردوو.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی كە لەم هەفتەیەدا ڕووی لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان كردووە ڕۆژانە ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان بەرز دەبێتەوە، بە تێكڕاش لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئاستی ئاوی بەنداوەكە نزیكەی دوو مەتر زیادیكردووە كە ئەوەش ڕێژەیەكی زۆر باشە و بە تێكڕا بارانبارین لە ئەمساڵدا لە سنوری قەزای دووكان زیاتر لە 400 ملیمەتری تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژانە جیاوازی ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمدەبێتەوە بەجۆرێك لە ئێستادا نزكیەی یەك مەتر و نیومان ماوە بگەینەوە بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا، بۆیە ئەو ماوەیەی ماوە لە وەرزی بەهار بۆ باران بارین دڵخۆشكەرە بۆ ئەوەی ئاستی ساڵی ڕابردوو تێپەڕینین و زیاتر ئاو گلبدرێتەوە بە لە بەنداوی دووكان.
بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان ئەو ماوەیەی كە ماوە لە مانگی سێ و مانگی چوار ڕێژەیەكی باش باران دەبارێت، ئەوەش كاریگەری زیاتری دەبێت لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان و بەنداوەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



