دیندار زێباری: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەخۆیانەوە شتیان نوسیوە

دیندار زێباری
دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم لە وەڵامی راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا سەبارەت بە رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ئەوپەڕی ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕاگەیاندن هەیە، سەدان دەزگای ڕاگەیاندنی جۆراوجۆی ڕاگەیاندن هەن کە بە ئازادی کاری خۆیان دەکەن.
سەبارەت بە کەیسی دەستگیرکراوانی بادینانیش دەڵێت:” ئەم کەیسە یاساییانە هەرچەندە پەیوەندییان بە تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەبووه، بەڵام سەرەڕای ئەوەش پڕۆسەی دادگایی کردنیان بە ئاشکرا و شەفافانە بەڕێوەچووە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوەکان و پەرلەمانتاران”.
ئاماژە بەوەشدەکات :”وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەکو پێویست پشتیان بە زانیاریەکانی حکومەتی هەرێم نەبەستووە بۆ ئەوەی راپۆرتەکە زیاتر شەفاف و بێلایەن بێت و هەڵوێستی لایەنی بەرامبەریش وەربگرن نەک تەنیا تاکلایەنە و بە ئارەزووی خۆیان شت بنووسن”.
رۆژی 21ی ئازاری 2023، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە ساڵی 2022 بڵاوکردەوە و ئەو پێشێلکارییانەى لە بەرامبەر ئازادى رادەربڕین و راگەیاندن و مافى مرۆڤ هەیە لە هەرێمى کوردستان ختستەڕوو.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 seconds لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 seconds لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش


