هه‌ده‌په ده‌یه‌وێت 100 په‌رله‌مانتار بباته نێو په‌رله‌مانى نوێى توركیا

په‌روین بوڵدان و مێدحه‌ت سانجار، هاوسه‌رۆكانى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) | فۆتۆ: HDP
SNN
هاوسەرۆکانی هەدەپە رایده‌گه‌یه‌نن، ئامانجیان ئه‌وه‌یه 100 په‌رله‌مانتار بنێرنه په‌رله‌مانى داهاتووى توركیا و ده‌شڵێن: “هیچ ناوێكمان بۆ سه‌رۆككۆمار دیارى نه‌كردووه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 24ى ئازار، هەریەکە لە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجار، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) به‌مه‌به‌ستى هەڵسەنگاندنی کارەکانی هەڵبژاردن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتەکەیان کۆبونەوە.
میدحه‌ت سانجار، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په له‌میانى گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حزبه‌كه‌ى وتى: “لەژێر چەتری پارتی چەپی سەوزدا دەچینە ناو ئەم هەڵبژاردنانە. لە ئێستاوە پارێزگا هەیە پارتی چەپی سەوزی تێدا رێکخراوە، قەزا هەیە، بەڵام هەدەپە لە هەر شوێنێک بێت دەسەڵاتی پارتی چەپی سەوز دەبێت، چونكه ناتوانین وه‌ك هه‌ده‌په بچینه نێو هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه”.
دواتر پەروین بوڵدان، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په وتى: “وەک پارتی چەپی سەوز بڕیاری خۆمان بۆ چوونە ناو هەڵبژاردن راگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناوێکمان رانەگەیاندووە، چونکە هێشتا کاری هەڵبژاردن دەستی پێنەکردووە. دوای دەستپێکردنی کاری هەڵبژاردن، لە رۆژانی داهاتوودا دەیخەینە بەرنامەی کاری خۆمانەوە بۆ ئەوەی ناوێک بهێنین کە پاڵپشتی کێ دەکەین بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، ئێمە دەزانین هەڵبژاردنی پەرلەمانیش بەقەد هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گرنگە”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئامانجیانه چه‌ند په‌رله‌مانتار بنێرنه په‌رله‌مانى داهاتووى توركیا په‌روین بوڵدان ئاشكراى كرد، “ئێمە بە دروشمی “100 پەرلەمانتار لە سەدەی دووهەمی کۆمار‌دا” خۆمان بۆ ئەم هەڵبژاردنانە ئامادە دەکەین”.
رۆژى 14ى ئایار هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و په‌رله‌مانى توركیا له‌و وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان یه‌كێكه له‌و پارتانه‌ى كه ناتوانێت به‌ناوى خۆیه‌وه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


