وەزارەتی نەوتی عێراق: هیچ كەسێك بۆی نییە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا نەوت بفرۆشێت

0
332

SNN

وەزارەتی نەوتی عێراق رايگەياند: هیچ كەسێك بۆی نییە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا نەوتی هەرێم بفرۆشێت هەموولايەک پابەند دەبن پێوەی.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفيزيۆنيدا رایگەیاند: بە هیچ شێوەیەك بۆ پێش بڕیارەكەی دادگەی پاریس ناگەڕێنەوە و چەند ساڵە هەرێم بە نایاسایی نەوتی فرۆشتووە، دەشڵێت “هیچ كەسێك بۆی نییە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا نەوتی هەرێم بفرۆشێت”.

راشيگەياند: دەبێت هەموو لایەك تێگەیشتنیان بۆ بڕیارەكەی دادگەی پاریس هەبێت كە دوای ماوەیەكی زۆر و دوای لێكۆڵینەوە و بەڵگەی زۆر بڕیاریداوە، لەگەڵ هەرێم دەگەینە ڕێككەوتن و لە مەودوا نەوتی هەرێم لە ژێر چاودێری بەغدادا دەفرۆشرێت و دەبێت هەموو لایەك رێز لە بڕیارەنێودەوڵەتییەكان بگرن.

دەشڵێت “لە ئیستادا هەرێمی کوردستانمان ئاگادارکردووەتەوە هەناردەکردنی نەوت رابگرن، پێشتريش ئەم بڕيارە لە دادگای فيدڕاڵی دراوە بڕيارێکی هاوبەشی نێوان دادگای فيدڕاڵی و دادگای نێودەوڵەتييە”.

وتيشی “رەوانەکردنی نەوت لەرێگەی بەندەری جيهانی تورکياوە ناياسای بووە، هەم حکومەتی هەرێم و عێراق و تورکياش پابەندی بڕيارەکە دەبن، دەبێت هەموولايەک بێنەژێرباری بڕيارەکە و بەبڕوای من دەگەينە رێکەوتنێکی باش”.

دوێنێ  وەزارەتی نەوتی عێراقی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سکاڵاکەی دادگای پاریسیان لەسەر دۆسیەی نایاسایی بوونی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بردووەتەوە، تورکیاش دەڵێت، “رێز لە بڕیارەکەی دادگای پاریس دەگرین.”

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this