رۆژى 18ى 11ى 2023 له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌كرێت

كارمه‌ندێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق | فۆتۆ: واسق خزاعی / Getty
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ركرد و بڕیاره رۆژى 18ى تشرینى دووه‌م، به‌ڕێوه‌بچێت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دڵشاد شه‌هاب، وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “به پشتبه‌ستن به یاساى ژماره 1ى ساڵى 2005 تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له رۆژى 18ى تشرینى دووه‌مى 2023”.
وتیشى: “له ماوه‌ى رابردوودا ئاسته‌نگ هه‌بوو له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ئاسته‌نگه سیاسیانه نه‌ماون”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر رۆژى هه‌ڵبژاردن؟ دڵشاد شه‌هاب ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌و رۆژه‌ى كه دیارى كراوه به راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دیارى كراوه و هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌و به‌رواره‌دا هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئه‌مه به‌واتاى ئه‌وه دێت هه‌مووان كێشه‌كانى نێوانیان كۆتاى پێهێناوه و رێككه‌وتون له‌سه‌ر پرسه‌كانى په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه ئایا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له 6ى تشرینى دووه‌م، له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟ وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم وتى: “له رۆژى 6ى تشرینى دووه‌م هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم به‌ڕێوه‌ناچێت، چونكه هه‌رێم خۆى یاسای هه‌یه و به‌پێى یاساش تایبه‌تمه‌ندى پێدراوه كه خۆى رۆژى هه‌ڵبژاردنى خۆى دیارى بكات”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
29 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
29 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش



