وردەكاری هۆكاری تێنەپەراندنی یاسای هەڵبژاردنەكان لەپەرلەمانی عێراق

0
419

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامی پەرلەمانی عێراق و نوێنەری شاری كەركوك ئاماژە بەوەدەكات گرفتی سەرەكی لە تێنپەڕاندنی پرۆژەیاسای هەلبژاردنەكان پارێزگای كەركوكە، بەجۆرێك توركمان و عەرەب دەیانەوێت بە جۆرێك یاساكە دابڕێژن لەبەرژەوەندی خۆیان بێت و كورد زیانی لێبكات، بەڵام ئێمە ئەوەمان قەبوڵ نییە چەند پێشنیارێكمان خستووەتە ڕوو پێبینی دەكەین لەگەڵ عەرەب و توركمان بگەینە ڕێككەوتن.

سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری شاری كەركوك لە پەر لەمانی عیراقی بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا چەند جارێك دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردن دواخراوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەرلایەنێك دەیەوێت لەبەرژەوەندی خۆی ئەو یاسایە یەكلای بكاتەوە، هاوكات ئێمەش لە فراكسیۆنە كوردییەكان دوێنێ‌ دانیشتنەكانی پەرلەمانمان جێهێشت ئەوەش بەهۆی ئەوەی لایەنی توركمان و عەرەب بەنیازن یاساكە لەبەرژەوەندی خۆیان بێت و كار بە یاسای 35 بكرێت بۆ شاری كەركوك بەگوێرەی ئەو یاسایەش كورد زیانی گەورە دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمەش لە فراكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ لایەنەكانی توركمان و عەرەبە كۆبووینەتەوە و پێشنیارمان كردووە كە بۆ شاری كەركوك پشت بە تۆماری ساڵی 1957 ببەسترێت یاخود پێشنیپارمان كردووە پشت بە فۆرمی خۆراك ببەسترێت و هەر هاووڵاتییەك فۆڕمی خۆراكی سەر بەكەركوك بێت مافی دەنگدانی لە كەركوك هەبێت، بەڵام ئەمەش لەلایەن توركمان و عەرەبەوە ڕەتكراوەتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this