“ئەگەر30 ملیار دۆلار قەرزاری هەرێم سەركەوتنبێت، ئەوە پیرۆزی سەرۆكی حكومەت بێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات پێمان سەیرە سەرۆكی حكومەت باس لەسەركەوتن دەكات، هێندە شكستەكانی ئەم كابینەیە زۆرە شەرمە باس لە سەركەوتن بكرێت، جەختیش دەكاتەوە ئەگەر 30 ملیار دۆلارقەرزاری هەرێم و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و پاشان خۆخستنەوە باوەشی عێراق سەركەوتنبن، ئەوا ئەو سەركەوتنە پیرۆزی سەرۆكی حكومەت بێت.
عەبدولناسر ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: زۆرمان پێسەیرە سەرۆكی حكومەت ناوبەناو باس لە سەركەوتن دەكات وەك ئەوەی هاووڵاتیان هیچ كێشەو گرفتێكیان نەبێت و تەواوی پێداویستییەكانیان بۆ دابینكرابێت، لە كاتێكدا ساڵ لەدوای ساڵ لەسایەی ئەم كابینەدا ژیانی هاووڵاتیان گران دەبێت و مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆیدا نادرێت و تادێت قەرزەكانی سەر هەرێم زیاد دەكەن سەرۆكی حكومەتیش باس لە سەركەوتن دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر جیاوازیكردن لە نێوان شاروشارۆچكەكانی هەرێم و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و دواتر ئەنجامەكەی لەدەستدانی لە%50 ی خاكی هەرێم و دواتر گەڕانەوە بۆ باوەشی عێراق و داواكردنی پارە و دیارنەمانی چارەنوسی 400 ملیارەكە و دواكەوتنی مووچە و هەروەها قەرزاربوونی هەرێم بە زیاتر لە 30 ملیار دۆلار و بەرزبوونەوەی مووچەی فەرمانبەران لە 730 ملیار دینار بۆ 900 ملیار كە دامەزراندنی ژێربەژێری بۆ كەسە نزیكەكانی حزبەی كردووە ئەمانە سەركەوتن بن ئێمە دەڵێن ئەو سەركەوتنانە پیرۆزی خۆی بێت و ئێمە شانازی بەو جۆرە سەركەوتنانەوە ناكەین.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لای هاووڵاتیان ئاشكرایە كە لەماوەی زیاد لە 30 ساڵ لە حكومڕانی كوردیدا ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێم بە خراپتریت كابینە دادەنرێت لەڕووی خزمەتگوزاری و كەڵەكەبوونی زیاتری قەرزەكان و شكستەكانی لە ئیدارەدانی مەلەفەی نەوت و لەدەستدانی متمانەی نێودەوڵەتی و دەیان بابەتی دیكە بۆ شەرمكە سەرۆكی حكومەت باس لە سەركەوتن بكات.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



