كۆمپانیاى دى ئێن ئۆ نهێنیه‌كى نوێ له‌باره‌ى كه‌رتى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

ئاڵاى هه‌رێمى كوردستان، كۆمپانیاى دى ئێن ئۆ و وڵاتى نه‌رویج | فۆتۆ: DNO
SNN
به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ى ئازار، كۆمپانیاى دى ئێن ئۆى نه‌رویجى كه سه‌رقاڵى وه‌به‌رهێنانى نه‌وتییه له هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، “حكومه‌تى هه‌رێم پێى راگه‌یاندوون كه ده‌ستبه عه‌نباركردنى نه‌وت بكه‌ن و هه‌نارده‌ى نه‌وت رابگرن”، ده‌شڵێت: “عه‌نباره‌كانمان به‌شى چه‌ند رۆژێك ده‌گرن”.
له به‌یاننامه‌كه‌ى كۆمپانیاى دى ئێن ئۆى نه‌رویجیندا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، “پاش بڕیاره‌كه‌ى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى نێوده‌وڵه‌تى له دادگاى پاریس، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌فه‌رمى ئاگادارى كردینه‌وه كه هه‌نارده‌ى نه‌وت رابگرین و ده‌ستبه عه‌نباركردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ين له عه‌نباره‌كانمان”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا عه‌نباره‌كانیان به‌شى چه‌ند رۆژ ده‌كه‌ن؟ كۆمپانیاى دى ئێن ئۆ ئاشكراى كردووه، “عه‌نباره‌كانیان ته‌نیا به‌شى چه‌ند رۆژێك ده‌كه‌ن له عه‌نباركردنى نه‌وتى هه‌رێم”.
كۆمپانیاى دى ئێن ئۆى نه‌رویجى رۆژانه له‌ڕێگه‌ى بۆرى نه‌وتى كوردستانه‌وه 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و 70 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى عێراق هه‌نارده‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیا ده‌كات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه د. بێوار خونسى، راوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى وزه ده‌ڵێت: “كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان خۆیان عه‌مبارى بچووك بچووكیان هه‌یه، به‌ڵام ئێمه پلانمان ئه‌وه بوو له رابردوودا تواناى عه‌نباركردنمان 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بێت، به‌ڵام ئێستا دڵنیا نین له‌م بابه‌ته”.
نوێده‌كرێته‌وه….
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


