هاوردەكردنی ئاژەڵ بە دۆلار و فرۆشتنی گۆشت بە دینار هۆكارە بۆ گرانبوونی نرخی گۆشتی سور

گۆشتفرۆشێکی سلێمانی؛وێنە: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
تادێت نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەكانی هەرێم بەرز بوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و لە ئێستادا نرخی كیلۆیك گۆشتی بەرخ 22 هەزار دینارەو لە پارێزگای دهۆكیش 25 هەزار دینارە، بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵیش جەخت لەوەدەكاتەوە كە جیاوازی نیوان نرخی دۆلار و دینار و هەروەها بەرز بوونەوەی نرخی ئالیك هۆكارە بۆ بەرز بوونەوەی بەردەوامی نرخی گۆشت لەبازارەكان.
فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی ڕاگەیاند: گرانبوونی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكانی هەرێم چەند هۆكارێك لەخۆ دەگرێت، گرنگترینیان بەرز بوونەوەی نرخی ئالیكی ئاژەڵە بەجۆرێك لە ساڵانی ڕابردوو تۆنێك بە 250 هەزاردینار بوو، بەڵام لەمساڵدا تۆنێك جۆ كە دەكرێت بە ئالیكی ئاژەڵ گەیشتووەتە 650 هەزار دینار، بەوەش تێچووی بەخێوكردنی ئاژەڵ بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو نزیكەی لە %80 زیادیكردووە بۆیە خاوەن ئاژەڵەكانیش ناچارن بە نرخیكی زیاتر ئاژەڵەكانیان بفرۆشن و دواجاریش نرخی گۆشت بەرز دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكارێكی دیكەی بەرز بوونەوەی نرخی گشتی سور لە بازاڕەكانی هەرێم پەیوەندی بە نرخی دۆلار و دینارەوە هەیە، بەجۆرێك ئەو ئاژەڵانەی كە لەدەرەوە هاوردە دەكرێن بە دۆلار دەكڕدرێن بەڵام كاتێك سەر دەبڕدرێن گۆشتەكەیان بە دینار دەفرۆشرێت، لە ئێستادا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار زۆر بەرزە و بۆ ئەوەی بازرگانانی ئاژەڵ زیان نەكەن ناچارن بەنرخێكی زیاتر گۆشتەكەی بفرۆشنەوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 88 هەزار تۆن گۆشتی سوور هەیە و بەشێكی ئەو پیداویستییەش لەدەرەوە هاوردە دەكرێت، هاوكات پێشتر نرخی ئاژەڵی زیندوو كیلۆی بە پێنج هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستە كیلۆی زیندەقەپان زیاد لە نۆ هەزار دەفرۆشرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


