لوقمان وەردەی “خوازیاری ئەوە نین خەڵكی هەرێمی كوردستان زەرەرمەند ببن”

لوقمان وەردی ئەندامی فراکسیۆنی سەوز
SNN-عەلی حەمەسەعید
لەبەرامبەر ئەو سیاسەتە هەڵەیەی كە سەرۆكی حكومەت و كابینەكەی گرتوویانەتە بەر لەبارەی ئابوری سەربەخۆ و فرۆشتنی نەوت و دیارنەمانی داهاتەكەی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان جەخت لەوەدەكاتەوە وەك یەكێتی نشتیمانی كوردستان هیچ كات خوازیاری ئەوە نەبووین كە خەڵكی هەرێمی كوردستان زەرەرمەند ببن، بەڵكوو بە پێچەوانەوە هەوڵەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت گەواهی ئەوە دەدەن.
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو سیاسەتەی كە ئەم كابینەیە گرتوویەتییە بەر سیاسەتێكی تەواو هەڵەیەو بووەتە هۆی ئەوەی كە تیمی یەكێتی لە حكومەت هەڵوێست وەربگرن و نەگەڕێنەوە بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، لەكاتێكدا یەكێتی زۆرجار قوربانی بە مافەكانی خۆی داوە لە پێناو مافی گشتیدا هەر لەو چوارچێوەیەشدا لە كابینەكانی پێشووشدا (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت رۆڵی گەورەی بینی لە دروستكردنەوەی پەیوەندی هەرێم بە دنیای دەرەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دۆخەی ئێستا هاتووە بەسەر هەرێمی كوردستان لە ڕاگرتنی فررۆشتنی نەوت و لاوازبوونی پەیوەندییە دبلۆماسییەكان و پەراوێزخستنی هەرێمی كوردستان، لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە هەڵەیەوە سەرچاوەی گرتووە كە ئەم كابینەی حكومەت پەیڕەوی دەكات، بۆیە یەكێتی نشتیمانی كوردستان هیچ كات خوازیاری ئەوە نەبووە هاووڵاتیانی هەرێم زەرەر مەند ببن.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی لەماوەكانی ڕابردوودا و هەروەها سەردانە بەردەوامەكانی بۆ بەغدا و ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر گەواهیدەری ئەوەن كە هەمیشە یەكێتی نشتیمانی كوردساتان لەگەڵ ئەوەدابووە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بخرێتە پێش بەرژەوەندییە حزبی و كەسیییەكانەوە، لەداهاتووشدا هەمان سیاسەت پەیڕەودەكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


