
SNN
لەدوای راگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جيهان لە تورکيا نرخی نەوت لەبازاڕی بۆرسەی جيهاندا بە بڕی سێ دۆلار بەرزبووەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە ئابوورييەکان: ئەمڕۆ نرخی يەک بەرميل نەوتی برێنت بە 78 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بە بڕی سێ دۆلار واتە بە رێژەی %4 نرخەکەی بەرزبووەتەوە، هاوکات نرخی يەک بەرميل نەوتی خاوی ئەمريکی بە 72 دۆلار و 81 سەنت دەفرۆشرێت واتە بە رێژەی %5 نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبووەتەوە.
ئەم گۆڕانکارييە لە نرخی نەوتدا دوای ئەوەدێت دادگای پاريسی نێودەوڵەتی بڕياری لەسەر سکاڵايەکی حکومەتی عێراقدا کە لە ساڵی 2014 لەسر فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە سەربەخۆ کردبووی، بڕيارەکە بەجۆرێک بوو لە بەرژەوەندی بەغدا يەکلايی بووەوە و لە ئەنجامی ئەو بڕيارەشدا، ئەمڕۆ بۆ رۆژی چوارەم هەناردەی نەوتی هەرێم وەستاوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش



