وتەبێژی كۆمیسیۆن: سەرۆکی هەرێم تۆپەکەی خستە گۆڕەپانی کۆمسيۆن و لايەنە سياسييەکانەوە

هەڵبژاردن لە عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە، سەرۆکی هەرێم ئەركە یاساییەکەی لەسەر شانی خۆی لاداوە و تۆپەكەی خستووەتە گۆڕەپانی كۆمیسیۆن و لایەنە سیاسییەكانەوە، دەشڵێت:” بەڵام لەواقیعدا ئێمە ناتوانین هیچ ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بكەین تا دوو گرفتی سەرەكیمان هەیە چارەسەر نەكرێن”.
شێروان زرار، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان، بەSNNی ڕاگەیاند: دیاریكردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە بۆ ئەوەیە كە سەرۆكی هەرێم ئەو ئەركە یاساییە لەسەر شانی خۆی لابدات و تۆپەكە بخاتە گۆڕەپانی كۆمیسیۆن و لایەنە سیاسییەكانەوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێككەوتن لەسەر شێوازی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام تا ئێستا ڕێككەوتنی كۆتایی نەكراوە لەنێوان لایەنە سیاسییەكان و پێكهاتەكانی ناو پەرلەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ناتوانین بە ئەركی سەرشانی خۆمان هەستین لە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەوەش بەهۆی ئەوەی ماوەی یاسایی كۆمیسیۆن بەسەر چووە دەسەڵاتی ئەوەمان نییە ئامادەكاری بكەین، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا بابەتی هەمواری یاسای هەڵبژاردن یەكلایی بكرێتەوە و بەرچاومان ڕوون بێت ئاخۆ هەڵبژاردنەكان فرەبازنەن یاخود یەك بازنە، بۆیە تا ئەو دوو گرفتە چارەسەر نەكرێن ناتواندرێت هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەكانی ڕابردوودا كۆبوونەوەی باش لە نێوان لایەنە سیاسییەكان ئەنجام دراون لەبارەی پرسی هەڵبژاردن، بەو هیوایەی كە لەداهاتووشدا كۆبوونەوەكان درێژە پێبدەن و بەخێرایی بگەنە ڕێككەوتن، چونكە كاتی زۆرمان لەبەردەست نەماوە بۆ ئامادەكاری بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



