وتەبێژی حکومەتی هەرێم: دەبێت بەدوای بەدیل و سەرچاوەی دیکە بگەڕێین بۆ دابینکردنی مووچە

0
304

SNN-

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە 90٪ ی داهاتی هەرێم لەسەر نەوتە، ئەوەش گرفت بۆ هەرێمی کوردستان و مووچە دروست دەکات، بەڵام ئەگەر لەگەڵ بەغدا نەگەینە رێکەوتن، حکومەتی هەرێم بەدیلی خۆی دەبێت و بڕیار و روانگەی خۆی دەبێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند ، بەغدا و هەولێریش بە پەرۆشن بۆ ئەوەی دەرچەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ نەوتی هەرێم هەناردەی دەرەوە بکرێتەوە و بەرەوپێشچونێکی باش هەیە لە دانوستان و گفتوگۆکاندا و بڕیارەکەی دادگای پاریس زیان بە خەڵکی هەموو عێراق دەگەیەنێت و پیشەسازی نەوتی عێراقیش زیانی پێدەگات.

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، وتەبێژەکەی حکومەت وتیشی:”هەناردەی نەوتی هەرێم بەم نزیکانە دەستپێدەکاتەوە و بەردەوام نابێت، بەڵام جەنابی سەرۆکی حکومەت کار بۆ ئەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان تەنها پشت بە نەوت نەبەستێت، بۆیە بەپێی پلانی حکومەتی هەرێم، دەبێت بەدوای بەدیل و سەرچاوەی دیکە بگەڕێین بۆ دابینکردنی موچە، لەوانەش کەرتی کشتوکاڵ و گەشتیاری و پیشەسازی، ئەوە تاکە رێگایە بۆ ئەوەی تەنها پشت بە نەوت نەبەستین بۆ مووچە”.

بە وتەی جووتیار عادل، ئەگەر لەگەڵ بەغدا نەگەنە رێکەوتن، زیانەکان زیاتر و کاریگەرییەکانی راگرتنی نەوتی کوردستان گەورەتر دەبن و ئیجابی نابن، بەتایبەت کە هەرێمی کوردستان بۆ مووچە پشتی بە نەوتەکەی بەستوە، بۆیە چەند زیاتر هەناردەکردنی نەوتەکە رابگیرێت، زیانەکە گەورەتر دەبێت و توشی گرفتێکی ئابوری دەبین.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this