
فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی
SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەرایەتی هێڵی ئاسمانی عێراقی سەرجەم رێكارەكانی داشكاندنی نرخی تكتیان بۆ خانەنشینان تەواوكردووە، ئهندامێكى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراقش دهڵێت: “نووسراومان ئاراستهى هێڵى ئاسمانى عێراق كردووه بۆ ئهوهى بڕیارهكه خانهنشینانى ههرێمیش بگرێتهوه”.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 30ى ئازار، كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “هێڵی ئاسمانی عێراق بڕیاریداوە بهڕێژەی 25٪ داشكاندن لە نرخی بلیتی گەشتەكانیان بۆ خانەنشینانی عێراقی بكات، بەڵام ئەو بڕیارە خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لێی بێبەشبوون، بۆیە وەك لیژنەی گواستنەوە و گەیاندنی پەرلەمانی عێراق بە نووسراوێكی فەرمی داوامان لە بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانیی عێراق كردووە كە ئەو داشكاندنە خانەنشینانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە”.
به وتهى ئهو پهرلهمامانتاره، “گهشبینین كه بڕیارهكه گشتاندنى بۆ بكرێت” و دهشڵێت: “ئێمە نووسراوەكەمان ئاراستەی هێڵی ئاسمانی عێراقی كردووە و چاوەڕێی وەڵامی ئهوانین، گەشبینین بەوەی كە هێڵی ئاسمانی عێراقی هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق بۆ خانەنشینانی هەرێمی كوردستانیش بڕیارێكی لەو شێوەیە بدەن، چونكە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی دەسەڵاتێكی فیدراڵییە و پێویستە خزمەتگوزارییەكانیشى سەرتاسەری بن”.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە كە له ماوهى چهند رۆژى رابردوودا كەریم كازم حسین، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگهیاند، “بە پشتبەستن بە رێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ڕەزاق مەحبیس، وەزیری گواستنەوە سەرجەم رێكارەكانی كەمكردنەوەی نرخی تكتی گەشتیارانی خانەنشین تەواوبووە”
وتیشى: “رێكارهكان بهشێوهیهكه كه ههركهس خانەنشین بێت، لە یەكساڵدا بۆ یەك گەشت كرێی تكتەكەی بەڕێژەی 25٪ داشكاندنی بۆ دەكرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


