
دۆناڵد ترەمپ
SNN-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەلایەن دادگایەکی ئەو وڵاتەوە بەفەرمی بە ئەنجامدانی زیاتر لە 30 تاوان، تۆمەتبارکرا و بەشێک لە خەڵکیش لەبەردەم دادگا گردبوونەتەوە و داوای سزادانی دەکەن..
دادگایەكی ناوچەی مانهاتن لە نیۆرك، شەوی رابردوو، دۆناڵدترەمپ-ی بەفەرمی تۆمەتباركرد بەوەی لەساڵی 2016 دا 130 هەزار دۆلاری وەك بەرتیل بە (ستۆرمی دانیاڵس)داوە كە ئەستێرەی فیلمە پۆرنەكانە،بۆ ئەوەی پەیوەندیی نێوانیان بۆ رایگشتی ئاشكرا نەكات.
دادگاکە ئاماژەی بەوەکردووە کە رووداوەكە پێش هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا بوو کاتێک ترەمپ كاندیدی پارتی كۆمارییەكان بوو، بەوەش ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە مێژووی ئەو وڵاتەدا لە لایەن دادگاوە تۆمەتبار بکرێت.
بە وتەی پارێزەرەکەی چاوەڕێدەکرێت رۆژی سێشەممەی داهاتوو ترەمپ خۆی رادەستی پۆلیس بكات و بچێتە بەردەم دادگا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



