
SNN-
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بەفرو باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 31ی ئازاری2023، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەکان هەندێک کات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێتم هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت . پێشبینیش دەکرێت سنووری پارێزگای دهۆک ڕێژەی دابارینی زیاتر بێتم لە هەندێک ناوچەش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، بە شێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما زۆر نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر پلەی سیلیزی .
هەروەها سبەینێ شەممە 1ی نیسان-ی 2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 9 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


