
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، دەبێت سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی خوار مۆدێلن و بە مەلیکە ناسراون و پێشتر كۆدیان بۆ كراوە بچنە شاری هەولێر و لەوی دووبارە پشكنینیان بۆ بكرێتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانیش پشکنینەکە بۆئەوەیە کە ئۆتۆمبێلی ساخ لە ئۆتۆمبێلی بڕاوە جیابکرێتەوە و تەنها تابلۆ بەو ئۆتۆمبێلانە بدات کە کێشەیان نییە.
بەهمەن عەبدوڵڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە SNN-ی ڕاگەیاند:”لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمەوە نوسراوێكمان ئاراستەكراوە بۆ ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە خوار مۆدێلن و پێشتر پشكنینیان بۆ كراوە و كۆدیان پێدراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بكەن بۆ ئەوەی لەوێ دوو بارە پشكنینیان بۆ بكرێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە كە پشكنینەكە بە ئامێری سۆنەر دەبێت و هارەوەها سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگاكانی دیكەش دەبێت بڕۆنە هەولێر پشكنینیان بۆ بكرێت، چونكە ئەو ئامێری سۆنەرە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان بوونی نییە و دەبێت لە هەولێر دووبارە پشكنینیان بۆ بكرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN مەبەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم لە ئەنجامدانی دووبارە پشكنین بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە لەڕێگەی ئامێری سۆنەرەوە بۆ ئەوەیە كە ئۆتۆمبێلی ( مووس و بڕاوە) لە ئۆتۆمبێلی ساخ جیابكرێتەوە و پاشان لە قۆناغی داهاتوودا دەستبكرێت بە پێدانی تابلۆ بەو ئۆتۆمبێلانەی كە هیچ گرفتێكی بڕانەوەو مووسیان نییە و لە پشكنین دەرچوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش


